بكوژی سەرەكی مەلا وشیار دەسگیركرا

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند: “بكوژی سەرەكی دكتۆر ھۆشیار و ھاوكارەكەی دەستگیركران و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە”.

لە راگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ھەولێردا ھاتووە: “دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونی ورد و فراوان لە سەر ڕووداوی شەھید کردنی مامۆستا دکتۆر وشیار ئیسماعیل، تیمی لێکۆلینەوەی ئاسایشی ھەولێر توانیی چەندین سەرەداوی دەست کەوێت و لە ئەنجامیشدا بەرەبەیانی ئەمرۆ 27/11/2016 توانرا بکوژی سەرەکی و ھاوکارەکەی دەستگیر بکرێن”.

هه‌روه‌ها لە راگه‌یارنراوه‌كه‌ هاتووه‌، “له‌ ئەنجامی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دانیان بە تاوانەکەیان ناوه. لە پێناو ئاشکرابوونی رەھەندەکانی ئەم تاوانە، لێکۆلینەوە بەردەوامە و گشت رێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر”.

Back to top button