هونەرمەند زیاد ئەسعەد لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا هەمو شێتك ئاشكرادەكات
هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا باس لەو دەنگۆیانە دەکات کەلەسەر دۆخی تەندروستی و دەرونی بڵاوكراوەتەوە و چەندین نهێنی ئاشكرادەكات، داواش دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری بكات لەو كەسانەی هەواڵی ناڕاست لەسەر بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، من ناتوانم هەمو شەوێك دانیشم وەڵامی ئەو خەڵكە بدەمەوە.
لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا كە رۆژنامەنوس عەبدولغەفار عەبدوڵڵا لە كۆمپانیای بابیلۆن لەگەڵیدا ئەنجامیداوە، هونەرمەند زیاد ئەسعەد ئاشكرایدەكات و دەڵێت،”ساڵی 2016 توشی جەڵتەی مێشک بوم و بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەم لەجوڵە کەوتن بەو هۆیەشەوە تاكو ئێستا چارەسەر وەردەگرم و لە ئێستادا 60٪ ی ئەندامەكانی جەستەم كەوتونەتەوە كار”
لەبەشێكی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا دەڵێت، ماوەی 14 ساڵە تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوم و قسەم نەکردوە، لەو ماوەیەدا تەنها شتم نوسیوە و خوێندومەتەوە، هەروەها بەهۆی نەخۆشیەكەشمەوە ئەو هۆكارانە وایانكردوە كە نەتوانم بەباشی قسە بكەم.
https://www.facebook.com/xendanlife/videos/405964310019750/?t=0