دۆناڵدترەمپ : ئێران گەمە بە ئاگر دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا لە دووای بڵاو بوونەوەی هەواڵی چالاکی نوێی ئێران لە بوواری پیتاندنی یۆرانیۆم و تێپەڕ کردن لە ٣٠٠ کیلۆگرام ، ڕایگەیاند ، ئێران یاری بە ئاگر دەکات .
ترەمپ دوێنێ لە وڵامی پرسیارێکدا کە لێیان پرسی ئێستا چ پەیامێکت بۆ ئێران هەیە گووتی :پەیامێکی تایبەتم نییە چوونکە ئەوان خۆیان ئاگادارن چ کارێکی مەترسیدار دەبەن بە رێوە، ئەوان گەمە بە ئاگر دەکەن، بۆیەش ئیتر هیچ پەیامێکم بۆیان نییە .

دوێنێ ڕاگەیەندار کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ڕێژەی دیاریکراوی ڕێکەوتنی ئەتۆمی تێپەڕ کردووە . ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردۆتەوە ، یۆرانیۆمی پیتێنداروی ٣.٦٧ ی ئێران ڕێژەی ٣٠٠ کیلۆگرامی تێۆەڕ کردووە .