وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی له بهرژهوهندی هاوڵاتیان دەركرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری درێژكردنەوە و وەرگرتنی باجی داوە و درێژكردنەوەكەی بۆ ماوەی پێنج مانگە و كەرتی تایبەت ناگرێتەوە
ئەمڕۆ سێ شەممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكدا كە لە مێژووی 30ی حوزەیرانی 2019 دەرچووە و تێیدا هاتووە، بڕیار دراوە بۆ ماوەی پێنج مانگ لە یەكی تەمووز تا 30ی تشرینی دووەمی 2019 بۆ ماوەی پێنج مانگ وەرگرتنی باج درێژ بكرێتەوە.
لە بهشێكی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی ڕوون كراوەتەوە، ئەو بڕیارە باجی لێبڕینی راستەوخۆی كارمەندانی كەرتی تایبەت ناگرێتەوە.
ساڵی ڕابردووش وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری درێژكردنەوە و لابردنی زیادەكی دەركرد لەسەر ئەو ڕێژە باجەی لای هاووڵاتییانە ئەگەر بەسەریەكەوە باجەكە بدەن.