کاردانەوەی جیهانی لە هەمبەر پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران فراوان دەبێت

 

 

 

بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران و تێپەرکردنی پاشەکەوتی لە ڕێژەی ٣٠٠ کیلۆگرام زیاتر کاردانەوەی بەشێک لە وڵاتانی جیهانی  لێ کەوتۆتەوە .

 

جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەم بارەوە گووتی : تێپەڕ بوونی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە لایەن ئێرانەوە بەرێژەی ٣٠٠ کیلۆگرام زیاتر ، پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمیەو جێگەی نیگەرانییە و داوا لە ئێران دەکەیین هیچ چالاکیەکی تر نەکات کە چووارچێوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی تێک بشکێنێت .

لە لایەکی تریشەوە وتەبێژی  “ترێزا مای” سەرک وەزیرانی بەریتانیا گووتی : ئێمە زۆر بەزوویی لە گەڵ شەریک و هاوپەیمانەکانمان لەم بارەوە ڕاوێژ دەکەیین.

ڕووسیا داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی كۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران دەكات

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەروەها گوتوویەتی ، ئێمە وەک وڵاتێک کە واژووکەری رێکەوتنی ئەتۆمی بووین ئێستاش لە سەری پابەندین و حەوڵ بۆ بەردەوامی دەدەیین .

ئاڵمانیا لەم بارەوە ڕایگەیاند ئێمە زۆر نیگەرانی ئەم دۆخەیین ، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە داوا لە ئێران دەکەیین دەست لە چالاکیەکانی هەڵگرێت و چیتر ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەرەوە لاوازی نەبات

Back to top button