تورکیا هۆشداری دەداتە واشنتۆن .
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/qalbi-wena-1-113.jpg)
حکوومەتی تورکیا هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ڕایدەگەێنێت لە ئەگەر ڕادەست نەکردنی فڕۆکەی F35 بە تورکیا ، ئەوا تورکیا بیر لە کڕینی فڕۆکەی رووسی دەکاتەوە .
بەهۆی کڕینی قەڵغانی مووشەکی S400 ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە، ئەنقەرە و واشنتن پێوەندییەکانیان ئاڵۆزی تێکەوتووە و ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات، ئەگەر تورکیا سوور بێت لە سەر کڕینی ئێس 400، ئەوا فڕۆکەی F35ـی ڕادەست ناکەیین .
ماڵپەڕی (RT)ی رووسی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی حکوومەتی ئاشکرای دەکات ، ئەگەر ئەمریکا فڕۆکەی ڕادار نەبین بە تورکیا نەفرۆشێت، ئەوا تورکیا بیر لە کڕینی فڕۆکەی جەنگیی رووسی دەکاتەوە.
![](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/05/1-21-300x173.jpg)
سیستەمی بەرگری موشەكی s400
لە ساڵی 2017، ئەنقەرە گرێبەستێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کرد بۆ کڕینقەڵغانی مووشەکی S400، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە و رووسیا بەرهەمی دێنێت
ئەمریکا لەم بارەوە چەند ین جار هۆشداریی داوەتە تورکیا و رایگەیاندووە، ئەگەر سووە بێت لە کڕینی ئەو مووشەکە رووسیە، سزا ی تایبەت بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت.