دیپلۆماتكارێكی ئه‌مریكی: مەسروور بارزانی ئەزموونی زۆری هەیە و ده‌توانێت ته‌واوی كێشەكان چارەسەر بكات

 

دیپلۆماتكار و باڵوێزی پێشووی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریكا لە ئوردن رای دەگەیەنێت، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان دەتوانێ‌ بەسەر تەواو ئەو كێشانە چارەسەر بكات كە دێنە پێشی.

ئیدوارد گنێیم دیپلۆماتكار و باڵوێزی پێشووی ئەمەریكا لە ئوردن رایگەیاند، كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی چەندان ئەركی لەپێشە بۆ ئه‌وه‌ی ئەنجامی بدات و گرنگترینیشیان پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە.

ئیدوارد لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی كوردستان24 ئاشكراشی كرد، مەسروور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی زۆری هەیە و دەتوانێت بەسەر ته‌واوی ئەو بەربەستانەدا سەر‌بكەوێت كە دێنە پێشی.

ئیدوارد گنێیم دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان پێوەندییەكی باشی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە و ئەو پێوەندییەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندان ساڵ لەمەوپێش. “سەبارەت بە سەرۆك وەزیرانی نوێی هەرێمی كوردستان، پێكهێنانی حكوومەتی نوێ گرنگە و دەشزانم كە چەندان كاری لەپێشە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدات لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمایەتیش و هیوادارم سەركەوتوو بێت” ئیدوارد گنێیم وای گوت.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ئیدوارد دەڵێت، مەسروور بارزانی ئەزموونێكی زۆری هەیە پێموایە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان خاڵێكی گرنگە بۆ كابینەی نوێی حكوومەت.

Back to top button