تهرمی پێشمەرگەیەك بە كوژراوی دۆزرایەوە، بزانه له كوێ .. كێ كوشتوویهتی؟
شەوی ڕابردوو تەرمی پێشمەرگەیەك لە سەرشەقامێك دەدۆزرێتەوە و دانیشتووی شارەدێی شۆڕشی سەر بە شارۆكەی چەمچەماڵە.
ئەیووب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو تەرمی هاووڵاتییەك گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ كە ئاسەواری فیشەك بە جەستەیەوە بووە.
حەمەغەریب زیاتر وتی: هاووڵاتییەکە ناوی (ا.ر)یە و تەرمەكەی لەسەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ ـ شارەدێی سەنگاو دۆزراوەتەوه، بەمەبەستی زانینی هۆكار و چۆنێتیی كوشتنەكەی و بۆ ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانە لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان لەسەر كوژراوەکە بڵاو كراوەتەوە كوژراوەكە لە دایكبووی ساڵی 1987 بووەو دانیشتووی شارەدێی شۆڕش بووە، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵ بووە، دوو رۆژ بەر لە ئێستا بە ئۆتۆمبێلەكەی لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.
ئهوهی شیاوی باسه، ئەو تاوانە لە كاتێكدایە هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوو چەندان جار هۆشدارییان داوە لە زۆربوونی چەك لە دەست هاووڵاتییان كە هۆكارە بۆ زۆربوونی ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن.