دیاردەکان باس لەوە دەکەن حزبووڵلا سیاسەتی خۆی لە هەمبەر ئێران دەگۆڕێت
هێزەکانی حزبووڵلابە نهێنی لە دەوروبەری دیمەشق و باشووری سووریا دەکشێنەوە
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕۆژی دووشەممە رایدەگەێنێت، میلیشیاکانی حزبوڵلای لوبنان بە شێوەی گرووپ گڕووپ شەوانە بە نهێنی لە دەوروبەری دیمەشق و باشووری سوریا پاشە کشە دەکەن و لە بەرزاییەکانی قلموون لە شاری ئەلزبدانی جێگیر دەکرێن .
لە ئێستادا شاری ئەلزبدانی بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی حزبوڵلای لوبنان دایە .
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکان حزبووڵلا هاوکات لەو بنکەسەربازیانە جێگیر دەکرێن کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای ئەو شارە واتە لە بەرزاییەکانی قلموون دایانمەزراندبوون .
چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایدەگەێنێت میلیشیاکانی حزبوڵلا لە شەڕەکانی ئەم دوواییەی ئیدلب بەشداریان نەکردووە ، ئەوەش ڕێک پێچەوانەی شەڕەکانی رابردووە کە هێزەکانی حزبوڵلا ی سەر بە ئێران لەو میحوەرانە ڕۆڵی سەرەکیان دەگێڕا .