پەكەكە ھەڕەشە لە تەریقەتێكی ئاینی دەكات بۆ ئەوەی ناوچەی بردۆست چوڵبكات

 

دوای ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان گرۆپێكی لە بردوست دروست كرد، یەكەم كاری ئەم گرۆپە بریتیبوو لە تەخوین كردنی تەریقەتێكی ئاینی.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی ئاژانسی فۆڕاتی سەر بە پەكەكە، یەكەم چاڵاكی ھێزە  دەمامكدارەكەی سەر بە پەكەكە، تەوخین كردنی تەریقەتی ئاینی”سوفی” ـیە كە شوێنكەوتوانی ئەم تەریقەتە دەكەونە ناوچەكانی برادوست و، ئامانجی پەكەكە لە تەخوینكردنی تەریقەتی”سوفی” چوڵكردنی ناوچەكەی برادوستە لەلایەن شوێن كەوتوانی ئەم تەریقەتە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی گرۆپەكەی پەكەكە بێت، لە داھاتوودا پەكەكە شوێنكەوتوانی ئەم تەریقەتە دەكاتە ئامانج، بە بیانووی “چاودێریكردنی گەرایلا”لە وار و كوێستانەكانی خویان دەریان دەكەن، یان بە تیرۆركردنی بەشێك لە شوێنكەوتوانی تەریقەتەكە، ئەوانی تر ناچار دەبن ناوچەی برادۆست بۆ پەكەكە جێبھێلن.

ئەم تەریقەتە شوێنی دروستبوونی ناوچەی برادۆستە و بەتایبەت لولان و خنێرە، خاوەنی تەریقەتەكە شێخ رەشید لۆلانی بوو و ئێستا كورەكانی تەریقەتەكەیان گرتووتە دەست.

Back to top button