ماكرۆن بۆ ئێران:یاری بە ئاگر مەكەن

 

 

ئێمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا هۆشداری دەداتە تاران تایبەت بە بەرزكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم

ماكرۆن تەواوی نیگەرانی خۆی خستۆتە ڕوو لەمەڕ ئەو پرسەو داوا لە ئێران دەكات بەبێ دواكەوتن دەست لە بەرزكردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرن و پابەندی تەواوی ڕێكەوتنەكە بن چەنكە ئەوەی ئیران دەیكات لە ئێستادا یاری كردنە بە ئاگر

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد لە پێویستی بەرز دەكاتەوە و ئەوەش نیگەرانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێكەوتەوە

Back to top button