نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/11/2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 47 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌به‌رده‌وامی له‌ ئاسته‌كانی 45 دۆلار و 46 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

به‌ڕای به‌شێك له‌ ناوه‌نده‌ نه‌وتیه‌ جیهانیه‌كان له‌ ساڵی نوێوه‌ جارێكیتر نه‌وت ده‌گاته‌وه‌ ئاسته‌كانی 50 دۆلار و ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر رێكخراوی ئۆپیك به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌ نوتیه‌كانی سڕ بكات نرخه‌كه‌ به‌رزتر ببێته‌وه‌.

Back to top button