خامنەیی دوو فەرماندەی سەربازی پلە بەرز دوور دەخاتەوە
عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران هـەر یەکە لە فەرماندەی میلیشیای بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران غولام حسێن غێب برور و جێگری فەرماندەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان عەتائوڵڵا ساڵحی دوورخستەوە و فەرمانی دەرکردووە بە دامەزراندنی عەمید محەمەد ڕەزا ئاشتیانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەرکان و غولام ڕەزا سلێمانی بۆ پۆستی فەرماندەی بەسیج
خامنەیی داوای لێ کردن هەموو توانایەکیان بخەنە گەر بۆ پێشخستنی هێزە چەکدارەکان لە ڕووی بەرگری و ئاسایش و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی زانستی و کارکردن بۆ نوێکاری لە ڕۆشەنبیری گەنجەکان بۆ بەرگری لە بەهاکانی شۆڕش و ئامادەبوون لە کاتی پێویست