سعوودیە لە سنووری عێراق ڕێکارێکی نوێ دەگرێتەبەر

 

 

 

لە دووای ئەوەی  ڕوون بۆوە  بۆردوومانی پاڵاوگە  نه‌وتییه‌كانی سعوودیە  لە لایەن ئەو  فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانانەوە بوردومان کراوە کە لە سنوورەکانی عێراقەوە بەرێکراون ، شانشینی سعوودیه‌ سیستمی چاودێریی له‌ سنووره‌كانیدا له‌گه‌ڵ عیراق داده‌نێت .

 

“به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كانی سعوودیه‌ لە پەیوەندییەکدا بە بەرپرسانی عێراقەوە ڕایان گەیاندووە بە نیازن سیستمی چاوەدێری لە سنوورەکانی نێوان هەردووک وڵات دابنێن .

“.

 

سه‌رچاوه‌یەکی  ئه‌منی گوتوویه‌تی: “شا سه‌لمان بن  عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه‌، له‌ پێوەندییەکدا گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئاگادار  كردۆتەوە  بۆ ڕێگری لە مه‌ترسیی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ھێرشانه‌  كه‌ كاریگه‌ریی نەرێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت ،  پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق سنووره‌كانی خۆی له‌ ملیشیا  چه‌كداره‌كان پاک بکاتەوە “.

Back to top button