كەماڵ كلچدار ئۆغلو: دەست بەجێ‌ توركیا دەمیرتاش ئازاد نەكات دەنگ بە یاسای چاكسازی دادوەری دژ بە ئاكەپە دەدەین

 

پاش سێ‌ ساڵ لە دەست گیركردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) سەرۆكی گشتی جەهەپە داوای دەست بەجێ‌ ئازادكردنی دەمیرتاش لە حكومەتی توركیا دەكات.

كەمال كلیچدار ئۆغڵو سەرۆكی گشتی جەهەپە دوای ئەوەی وتارێكی لە تەلاری پەرلەمانی توركیا بۆ پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی حزبەكەی پێشكەشكرد رایگەیاند:” ئەگەر توركیا ئەو كەسە بێتاوانانە ئازاد نەكات، ئەوا جەهەپە لە پەرلەمان دەنگ بە یاسای چاكسازی دادوەری لە دژی ئاكپارتی دەدات.
پشتگیری سەرۆكی جەهەپە دوای ئەوەدێت كە بۆ هەڵبژاردنەی شارەوانیەكان بە تایبەت لە ئیستەنبۆڵ هەدەپە دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی جەهەپە.
شایەنی بیرخستنەوەیە سەلاحەدین دەمیرتاش لە 2016 لەگەڵ 10 پەرلەمانتاری دیكەی هەدەپە دەستگركراوە 142 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

Back to top button