بە پەلە ، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەورووپا وەک هۆشدارییەک بۆ ئێران

 

 

وڵاتانی ئەورووپایی نیگەرانی قوڵی خۆیان لە هەمبەر بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەربڕی

فەڕەنسا ، بەریتانیا ، ئاڵمانیا و یەکیەتی ئەرووپا ڕۆژی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش ، نیگەرانی مەترسیداری خۆیان لە هەمبەر بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەربڕی .

لەم ڕاگەیەندراوە هاوبەشەدا داوایان لە ئێران کردووە  پێویستە لە  هەر کردارێک کە ببێتە هۆی پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی خۆ ببوێرێت .

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، پابەندی وڵاتانی ئەورووپایی بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ، گرێدراوە بەوەی ئێران هەموو یاساکانی ڕێکەوتنەکە موو بە موو جێبەجێ بکات ، دەنا ئێمەش رێکەوتنەکە هەڵدەوەشێنینەوە .

Back to top button