قوتابیە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دادەمەزرێن

دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی دارای چەند ساڵێك بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرت, قوتابیە یەكەمەكانی ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان كە پێشوتر دادەمەزران چەند ساڵێكە دانەمەزراون, بەڵام بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت:” لەگەڵ دەست بەكار بوونی كابینەی نوێێ‌ حكومەت, یەكەمەكانی ئاستی زانكۆ وپەیمانگاكان دادەمەزرێن”.
هەر لەو بارەیەوە  ماڵپەری فەرمی پارتی لە زاری د.گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كردووە كە دوای ئەوەی ئێمە داوای روونكردنەوەمان لە حكومەتكرد لە بارەی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان, حكومەت لە وەڵامدا پێی راگەیاندین قوتابیانی ساڵی خوێندنی 2015-2016 فەرمانی دەرچوونیان بۆ دەرچووە تەنها فەرمانی داراییان ماوە”.
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان  گوتیشی: “بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی ساڵانی دیكەش چاوەڕێی ڕوونكردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین، چونكە پێویستە سەرجەم یەكەمەكان دابمەزرێن.”
هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد: “كە ھۆكاری دواكەوتنی دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان گۆرینی كابینەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە, دوای دەست بەكار بوونی كابینەی نوێ‌ راستەوخۆ ئەو قوتابیانە دادەمەزرێن”.
Back to top button