پەرلەمانتارێكی یەكێـتی: پارتی و یەكێتی لە بارەی پێكهێنانی حكومەت و دیاری كردنی پارێزگاری كەركووك رێككەوتوون تەنها ماوە رایبگەیێنن

 

دوای ئەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەكێـتی لە بارەی تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومەت و دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك كۆبوونەوە, بە پێی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامی كۆبوونەوەكە سەركەوتوو بووە, پەرلەمانتارێكی یەكێتیش رایگەیاندووە لە بارەی دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك پارتی و یەكێـتی رێككەوتوون تەنها ماوە لە بەیانێكدا ناوی پارێزگار ئاشكرا بكەن.

كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان:” لە بارەی كۆبوونەوەكە رایدەگەیەنێـ ت ئەوەی بە من گەیشتووە پارتی و یەكێتی لە بارەی پێكهێنانی حكومەت و دانانی پارێ.گاری كەروكك گەیشتوونەتە رێككەوتن تەنها ماوە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پارتی و یەكێتی ناوی ئەو كەسە ئاشكرا بكەن، كە بۆ پۆستی پارێزگار دەستنیشان كردووە.

 

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشڵێت:” ئەو كەسەی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دیاری دەكرێت، لە ئاست خواستەكانی تەواوی لایەنەكانی كوردستان دەبێت و ئاماژە بەوەش دەكات، ئەوان پابەندی ئەو رێككەوتنە دەبن كە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەیانە, لە بارەی پێكهێنانی حكومەت و دیاری كردنی پارێزگارێك بۆ كەركووك.

Back to top button