وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی عەبادی دەداتەوە
پاش ئەوەی عادل عەبدولمەهدی بە فەرمانێك حەشی شەعبی هەڵوەشاندەوەو بڕیاریدا لە نێو سوپای عێراق جێگایان بكرێـتەوە , هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی داوای كردووە بڕیارەكە هێزەكانی پێشمەرگەش بگرێتەوە, لە بەرامبەردا وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی عەبادی دەداتەوە.
هاوپەیمانی نەسر دوای بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،هەنگاوەكەی عادڵ عەبدولمەهدی تەواو كەری هەنگاوەكەی كابینەی پێشووە بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی لەبارەی چۆنییەتی رێكخستنی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی پەیكەری دەوڵەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان, لە ماوەی حكومەتی رابردوودا دەستكرا بە جێبەجێكردنی ئەو رێكخستن و پەیڕەوە و جیاكردنەوەی لایەنی سیاسی لە دامەزراوەی حەشدی شەعبی دا”.

هاوپەیمانی نەسر پشتیوانی لە رێوشوێنەكانی عادل عەبدولمەهدی دەكات و داواشدەكات بەهەمان شێوە فەرمان و رێنمایی دەربكات بۆ رێكخستنی دامەزراوەی پێشمەرگە و بوونی هەموو هێزێكی سەربازی و نیمچە سەربازی دیكە..
لەبەرامبەردا جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی راگەیێندراوكەی هاوپەیمانی نەسر دەداتەوە رایدەگەیێنێت: هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ساڵی 1991ەوە بە پێی یاسا رێكخراوە، كە خۆی لە چوار یاسادا دەبینێتەوە و تا ئێستا كاری پێكردوون لە كابینەكانی حكومەتی هەرێمدا.

روونیشیكردەوە: “حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەموو دامەزراوەكانی بەپێی دەستووری عیراق رێكخراون، ئێمە ئێستا دەستمان بە رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە و دەمانەوێت هێزەكانی حەفتاو هەشتا نەمێنن و لە چوارچێوەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەدا یەكبخرێن، بەبێ ئەوەی كەسیش پێمان بڵێت”.