سەرۆكی ئەنجومەتی پارێزگای كەركووك: ئەستەمە بەو دۆخە بتوانرێت سەرژمێری لە كەركووك بكرێت
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاریدا كە پڕۆسەی سەرژمێری لە كەركووك ئەنجامبدات, سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند تا دۆخی كەركووك ئاسایی نەكرێـتەوە ئەستەمە بتوانرێت سەرژمێری لە كەركووك ئەنجامبدرێت, لە بارەی بڕیارەكانی راكان سەعید دەڵێت:” بە یەك بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانرێت سەرجەم بڕیارەكانی راكان سەعدید هەڵوەشێنێتەوە”.
رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاندووە:” رەوشی ناوچەكە بە گشتیی مەترسیدار بووە، ئێستا هەموو لایەك گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی رەوشی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاسایی بكرێتەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رایدەگەیەنێت:” بەو دۆخەی ئێستا ئەستەنە بتوانرێت لە كەركووك سەرژمێری ئەنجامبدرێت, هەر كاتێك رەوشی كەركووك ئاسایی كرایەوە، هەموو بڕیارەكانی راكان سەعید جبووری بە یەك بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەڵدەوەشێنەوە.
پەیوەست بە پرسی دادگایی كردنەكەشی رێبوار تاڵەبانی گوتی: جەنابی سەرۆكیش یەكەم لێدوانی ئەوە بوو، كەیسەكە سیاسییە , بەڵی بە تەئكید ئەو دادگاییەی بۆ من دانرابوو، نایاسایی و پووچەڵ بوو. سیاسی بوو. ئێستا ئەو كەیسە كۆتایی پێهات و ئێستا هەردوو لایەنی هەولێر و بەغدا لە هەوڵی گەیشتن بە چارەسەر و رێككەوتنن.