لەچەند كاتژمێری داهاتوو لە سەر ئاستی جیهان ئەگەری رووداوێكی گەورە هەیە
ئاژانسەكانی جیهان لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەكە و جیهان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە ئاستی جیهان و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەگەری رووداوێكی گەورە پێشبینی دەكەن و ئاماژە بە چەند جوڵەی نا ئاسایی لە ئاستی كۆشكە گەورەكانی جیهان دەكەن”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسی جیهانیەكان لە چەند كاتژمێری رابردوو لە كۆشكی سپی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەپەلە بانگێشتی كۆشكی سپی كراوە، بەڵام هۆكارەكان ئاشكرا نەكراوە كە بۆچی وا بەپەلە مایك پێنس گەرێنراوەتەوە بۆ كۆشكی سپی”.
ئاژانسەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، لە كۆشكی كریملین سەرۆكی رووسیا (ڤلادیمێر پۆتین) بە پەلە بانگێشتی وەزیری بەرگری رووسیای كردووە، لەهەمان كاتیشدا ئاژانسەكان باسە لە دۆخی شپرزەی یەكێتی ئەوروپا دەكەن، كە بەپەلە لە بروكسێل كۆبوونەوە ئەنجام دراوە”.
نووسەر و رۆژنامەنووس حەسەن ئەحمەد مستەفا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە واڵەكەی خۆیدا لەبارەی جموجۆڵە نائاساییەكانی ئەمریكا و ئەوروپا و چین و رووسیا، زیاتر زانیاری ئاشكرا دەكات و دەلێـ” رۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورک جونەید ئۆزدەمیر لەو بارەیەوە رایگەیاندووە” نازانم چی روودەدات، ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا، چین و رووسیا لە ئاستی سەرۆک دەوڵەتان لە جموجۆڵی نائاساییدان هەروەها حەسەن ئەحمەد مستەفا دەلێـ”هەر لەو بارەیەوە ئەلیسا فەرەح، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەلێـ”بارودۆخێک بۆ مانەوەی جێگری سەرۆک لە واشنتن ھاتە ئاراوە،
حەسەن ئەحمەد مستەفا زیاتر لەبارەی ئەو جموجۆڵانە دەنووسێت و دەلێـ”هەر سەبارەت بەدۆخەكە رۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورک ئاسلی ئایدن تاشباش دەلێـ” ھەندێک شت روویداوە بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە چی بووە، ھەمووان چوونەتە ناو بارودۆخی نائاسایی.