ئایه‌ ده‌زانی خواردنی ماست ئەم نەخۆشیانە چارەسەر دەکات!

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وەرزی بەهارو هاتنی بەروبوومەكانی شیرەمەنی، توێژینەوەیەكی زانستی پزیشكی باس لەگرنگی خواردنی ماست دەكات.

توێژینەوەكە ئەوەی روونكردۆتەوە، كە ماست دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (D) كە یارمەتی دەرە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و هەروەها پارێزگاری لە دڵ دەكات دژی نەخۆشیەكان و رێگری دەكات لە تووش بوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم.

پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە، كە هەوكردنی زۆر لە دڵ دەبێتە هۆی تووش بوونی دڵ بە نەخۆشی، هەروەها دەبێتە هۆی توش بوون بە روودانی كەم و كورتیەكان لە لێدانی دڵدا.

بۆیە ماست كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (D) ئەوا یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ كەم كردنەوەی هەوكردن و نەخۆشیەكان.

Back to top button