ئایه ده‌زانی قاپ شۆردن قه‌له‌قی ناهێڵێت
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه شۆردنی قاپ و خۆ سه‌رقاڵ كردن به كاره‌كانی ناوماڵه‌وه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی خه‌مۆكی و بێزاری قه‌له‌قی له خانماندا.
وه‌ك ئاشكرایه خانمان كاتێك له ماڵه‌وه‌ن و هیچ كارێكی ده‌ره‌كی ناكه‌ن دووچاری خه‌مۆكی و قه‌له‌قی و بێزاری ده‌بنه‌وه و زۆرجار به‌م هۆیه‌وه دووچاری كێشه ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان.
ره‌نگه زۆرجار ئێمه وا هه‌ست بكه‌ین قاپ شۆردن ده‌بێته مایه‌ی هیلاكی به‌ڵام ئه‌مه دروست نیه.
پاش ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر 700 ئافره‌ت له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه له‌سه‌دا نه‌وه‌دی ئافره‌تان پاش ئه‌م كاره هه‌ستیان به ئارامی و دڵگیری كردووه هه‌روه‌ها له سه‌دا 30 ئه‌و ئافره‌تانه پاش ئه‌مه توانیویانه كاتێكی زۆر بخه‌ون.
هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره خانمان زۆر سه‌رقاڵ ده‌كات وایان لێده‌كات نه‌توانن بیرله زۆربه‌ی كێشه‌كان بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئاماژهیپێدهكرێت ئه‌م كاره بۆ پیاوانیش هه‌مه‌ن ئه‌نجامی هه‌یه.
سه‌رچاوه/ زانیاری گشتی