گواردیۆلا باسی کاریگەریی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا دەکات

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی و پێشووی یانەی بارسێلۆنا، باسی کاریگەریی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا دەکات.

گواردیۆلا ئاماژەی بۆ ئەو لێدوانەی مێسی کرد، کە گوتبووی لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا زۆر شت فێربووم و ئەو یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانە، کارم لەگەڵی کردبێت.

پێپ لەو لێدوانەدا کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، لە راستیدا هەمووی بۆ تیتۆ ڤیلانۆڤاش دەگەڕێتەوە، ئەو هەمیشە هاوکار بووە لەگەڵ من بۆ ئەنجامدانی کارەکان.

گواردیۆلا زیاتر گوتی، هەمیشە بە تیتۆم دەگوت، مێسی وەک قوتابییەکە هەموو شتەکان بزانێت، ئێمە زۆر دڵخۆشبووین کە ئەو لەگەڵ ئێمەبوو.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، زیاتر لە جارێک باسی توانای ئەو یاریزانەم کردووە، چەند ئەستێرەیەکی دیکەش لە یانەکەی یارییدەکەن، بەڵام بەبێ مێسی نەیاندەتوانی نازناوەکان ببەنەوە.

پێپ گواردیۆلا پێشتر لە 2008 تاوەکو 2012 راهێنەری بارسێلۆنا بووە و 14 نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە.

Back to top button