ئیسرائیل سوپاکەی خۆی بۆ ئەگەڕی شەڕ نێوان ئەمریکا و ئێران ئامادە دەکات

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی خەریکی تەیارکردنی سوپاکەیەتی بۆ ڕاویژکاری ئەگەری هاتنە ئاراوەی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا لە کەنداوی عەرەبی .

 

یسرائیل کاتز ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە وتارێکدا لە کۆنفرانسێکی  نێودەوڵەتی لە سەر تەوەری ئاسایش کە بە خانەخوێی شاری هێرزلیا بەرێوە چوو ، ڕایگەیاند لەوانەیە لە کاتێکی چاوەڕوان نەکراودا وەک خۆی دەڵێت ئێران لە ناوچەی خۆڵەمێشی ، تێپەڕێت و شەڕێکی گەورە بێتە ئاراوە ، بە پێی پلانی ئیسرائیل ئێران لە ناوچەو بوواری  خۆڵەمێشی دایە .

ئەو گووتی : دەبێت زۆر وریا بین لەوەی بە لێکدانەوەیەکی هەڵەی ئێران ناوچەکە لە بوواری خۆڵەمێشیەوە ، بگوردرێت بۆ سوور ، واتە مەترسی و دەستپێکردنی شەڕ ، هەر بۆیەش ئیسرائیل پێویستە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی ئەو سوپایە لە کاتی پێویستدا کەڵکی لێ وەرگیرێت و سیناریۆکان تێک بشکێنێت .

 

Back to top button