به‌ دوو قۆناغ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پارەی زیانلێکەوتووانی پرۆژەی گوندی کۆری خه‌رج ده‌كرێت

لەراگه‌یه‌ندراوێكی بەرێوەبەرایەتی بانکی نیشتەجێکردنی هەولێر چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پارەی زیانلێکەوتووانی پرۆژەی گوندی کۆری ئاشكراكرد.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی بانکی نیشتەجێکردنی هەولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ زیانلێکەوتوورانی پرۆژەی گوندی کۆری ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ بانک بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پارەکانیان دەبێت هەردوو بەڵگەنامەی پسوولەی رەسەن و پێناسی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی رەسەنیان پێ بێت.

بانكی نیشتەجێكردنی هەولێر شێوازی گێڕانەوەی پارەكەی بۆ دوو قۆناغ دابەشكردووە و رایگەیاندووە، قۆناغی یەکەم دەبێت ئەو هاوڵاتییانە سەردانی بانک بکەن کە پسوڵەی پارەکە بەناوی خۆیانەوەیە و خۆیان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی، قۆناغی دووەمیش ئەو هاووڵاتیانە دەگرێتەوە كە لەدەستی دووەم كڕیویانە وەكالەت یان پسوڵەكەیان وونكردووە پارەكەیان پێدەدرێتەوە، بڕیاریشە سبەی چوارشەممە دەستبكرێت بە پێدانەوەی پارەكە بە قۆناغی یەكەم.

حكومەتی هه‌رێم لە 12ی 5ی 2019 بڕیاری قەرەبووكردنەوەی 4 هەزار و 132 هاوڵاتی لە پڕۆژەی گوندی كۆریدا، بە پێدانی زەوییەكی 200 مەتری، هەروەها گێڕانەوەی بڕی 7 هەزار دۆلار بۆ هاوڵاتییان، كە وەكو قیستی یەكەم داوایانە بە كۆمپانیا، كە دەكاتە بڕی 8 ملیۆن و 400 هەزار دینار بۆ هەر هاوڵاتییەك.

Back to top button