نتانیاهوو نهێنیەکی گرینگی مووساد و ترەمپ دەدرکێنێت

 

نتانیاهوو نهێنیەکی گرینگی مووساد و ترەمپ دەدرکێنێت

 

نتانیاهوو : پێش ئەوەی بەڵگە ئەتۆمیەکانی ئێران بڕفێنین ، ترەمپ لەی ئاگادار بووە .

بنیامین نتانیاهو دەڵێت ئەو کاتەی لە کۆبوونەوەی داڤوس بووم لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ لە سەر چۆنیەتی دەست ڕاگەیشتنمان بە بەڵگە ئەتۆمیەکانی ئیران قسەمان کرد .

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە گووتی : ترەمپ لە پلانی چۆنیەتی ڕفاندنی بەڵگە ئەتۆمیەکانی ئێران و ڕاگوێزانیان بۆ ئیسرائیل ئاگادار بووەو ئەم چالاکیە نهێنیە بە هاوکاری نێوان دوو وڵات هاتۆتە ئاراوە .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڤای نێت و جرۆزالیم پۆست ، نتانیاهوو لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵانەی ( ئاسایشی ئیسرائیل ) بە ئەندامانی” مووساد ” کە دەستیان هەبووە لە چۆنیەتی وەدەست هێنان و ڕفاندنی فایلەکانی ئەتۆمی ئێران بۆ تەل ئەڤیڤ ، بۆیەکەمجار ئەم نهێنیەی ئاشکرا کرد کە دۆناڵد ترەمپ ئاگاداری پلانی مووساد بووە و پێم گوتبوو ئەندامانی نهێنی مووساد لە ناو جەرگەی تارانەوە بەڵگەکان دێننە ئیسرائیل .

Back to top button