قوتابی یەکەمەکانى سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم دادەمەزرێن

سەرۆکى لێژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند حکوومەتى هەرێم رەزامەندى داوە لەسەر دامەزراندنى یەکەمەکانى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرتاسەرى هەرێم.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕى سەرۆکى لێژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵاى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند: وەکو لێژنە لەهەوڵى بەردەوامداین بۆ دامەزراندنى سەرجەم یەکەمەکانى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان بەڵام لە قۆناغى یەکەمدا حکوومەتى هەرێم رەزامەندى داوە لەسەر دامەزراندنى یەکەمەکان بۆ ساڵى (2014-2015) لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.

دۆڵەمەڕى زیاتر وتی، نووسراوەکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانە و هەموو رێکارەکانى دامەزراندنەکە تەواو بووە بەڵام تا کابینەى تازە دەستبەکار نەبێت فەرمانەکەیان دەرناچێت”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ سەرۆکى لێژنەى پەروەر و خوێندنی باڵا ئاماژەى بە ئەوەش کرد بەهۆى قەیرانى داراییەوە لە ساڵى (2014) وە تا ئێستا هیچ یەکێک لەو یەکەمانە دانەمەزراوە بۆیە هى چوار ساڵ بەسەر یەکەوە کەڵەکە بووە ئەمەش ژمارەیەکى زۆرە بەڵام ئێمە ئومێدمان هەیە بۆ دامەزراندیان، لیستێکیشمان ئامادەکردووە کە تەواوى ناوی ئەو کەسانە لەخۆ دەگرێت.

 

Back to top button