سه‌فین دزه‌یی: ئه‌و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه كردوویه‌تی و ده‌یكات قابیلی قبوڵ نیه
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ لۆژیك نیه وڵاتێك خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێت ڕێگا بدات كه هێزی چه‌كداری وڵاتێكی تر به‌كاربهێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، دوای ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه له‌ڕۆژی دواتر له میدیاكانیانه‌وه بڵاویبكه‌نه‌وه كه چوون هێرشیان كردوەته سه‌ر فڵانه شوێن و ئه‌وه‌نده زیانیان له‌و وڵاته‌ی تر داوه.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باس لە کۆبونەوەی رابردوی شاندی هەرێم لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و دەڵێت، “له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردو سه‌ردانێكی له‌وجۆره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بۆ عیراق نه‌كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می كات نه‌یانتوانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆیه داوایان كردبو كه شاندی هه‌رێم له به‌غدا ببینن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌هۆی كه‌می كات و زۆری ئاماده‌بوان كه هه‌ریه‌كه‌ی پرسیاری خۆی خسته‌ڕو، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم له وتاره‌كه‌یدا له تابلۆ گشتیه‌كه‌ی باس دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كانی کرد و باسی له‌وه‌كرد كه بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شه‌نگال یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شه‌نگال، ئه‌وانیش نیگه‌رانی ئه‌و دۆخه بون”.
ئەوەشی خستەڕو، “هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران تا ڕاده‌یه‌ك له ڕابردوو گوێرایه‌ڵ بون و موڕاعاتی دۆخی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌م دواییه به‌هه‌ندێك كاری ناڕه‌وا هه‌ڵسان و هێرشیان كرده سه‌ر خاكی ئێران ئه‌وه‌ش قابیلی قبوڵ نیه، جا په‌كه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر پێی وابێت ئه‌و كرده‌وانه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی كورده به‌پێچه‌وانه‌وه زیان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه زیانی به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندوه، حكومه‌تی عیراقی هه‌ڵوێستی هه‌بوه، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌ڕوی كردارییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نه‌بێت، كه هیچ هه‌نگاوێك بنێت، ئه‌و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن قابیلی قبوڵ نیه وه نه لۆژیك، نه ویژدان قبوڵی ناكات.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونیکردەوە، له نه‌وه‌ده‌كان ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توند له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و په‌كه‌كه ڕویدا، به‌ڵام ئه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نه‌كرد، ئه‌وه‌ی پێویسته رایگشتی چ له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، لێره باسی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسیه‌كان نیه، به‌ڵكو باسی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ر و ماڵ و ئارامی خه‌ڵكه هیچ كه‌س بۆی نیه ڕێگری له خه‌ڵك بكات بچێته‌وه سه‌ر زه‌وی و زار و ماڵی خۆی، جا ئه‌گه‌ر ڕێگر بن ئه‌وكاته هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ڕابردووی عیراق.
ده‌رباره‌ی ئه‌و گروپه دهماكدارهی خۆیان به‌ناوی هێزی پاراستنی گه‌ل له باشور راگه‌یاندوە سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت، “پێویست ناكات ده‌مامك بكه‌ن زۆر به ڕون و ئاشكرایی دیاره ئه‌و گروپه كه كێییان له پشته، دیاره كه په‌كه‌كه‌یان له پشته، دوای ئه‌وه به‌ناوی هێزی پاراستنی باشور، نازانم باشور له‌كێ ده‌پارێزن؟، كه هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێك و په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه، به‌سه‌دان قات دیموكراتی تر له په‌كه‌كه كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت ده‌كات، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وانه‌ی واز له په‌كه‌كه ده‌هێنن سه‌رییان ده‌بڕن، جا باسی دیموكراسیه‌ت بۆ كێ ده‌كه‌ن؟.
سەفین دزەیی ئەوەشی وتوە، خه‌ڵكی كوردستان له سه‌رده‌می شێخ مه‌حموده‌وه خه‌بات و شۆڕش ده‌كه‌ن، مافی په‌كه‌كه نیه بێن هه‌رێمی كوردستان فێری دیموكراسی و شۆڕش بكه‌ن، ئیتر ئه‌و دهمامكدارانه دیاره كێ دروستی كردون هه‌ركرده‌وه‌یه‌ك بكه‌ن په‌كه‌كه لێی به‌رپرسه.
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی خۆماڵی، یا بیانی، دیپلۆماسی، نه‌ك ته‌نها هی توركیا هی هه‌ر وڵاتێكی تر له‌هه‌رێمی كوردستان بن حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له پاراستنیان و نه‌ك ئێستا هه‌مو كات پارێزگاری ئاسایشیان ده‌كات كه ئه‌وه ئه‌ركی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانه.