سەرۆک کۆماری ئێران ڕەچاوی دۆخی سیاسی و سەربازی ناوچەیی و جیهانی ناکات

 

 

ڕوحانی : هەرچەندە پێویستیمان بێت پیتاندنی یۆرانیۆم بەرز دەکەینەوە

 

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حکومەت ڕایگەیاند ، “ئینس تێکس” ی بن بۆش و مایەپووچ بۆ ئێران خێر ناداتەوە .

رووحانی پێداگری دەکات و دەڵێت ئەگەر ئەندامانی ئیستای ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەلێنەکانی خۆیان نەبەنە سەر ئێران رەئەکتۆری ئەراکیش وەک پێشوو چالاک دەکاتەوە .

سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چووارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حکومەت گووتی : ئەوە ئێران خۆیەتی بڕیار دەدات تا چ ڕیژەیەک پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێتە سەرێ . هەروەها گووتی ڕێک گوشینی ٣/٧ لە سەتی یۆرانیۆم دەخەینە لاوەو هەر چۆن دڵمان بیهەوێت یۆرانیۆم بەرز دەکەینەوەو لە گۆگا تایبەتەکان هەڵدەگرین .

لە کۆتاییدا دەڵێت ئێران بە یەک کاتژمێر دەتوانێت بگەرێتەوە پێش دۆخی ڕێکەوتەنامەی ئەتۆمی .

Back to top button