سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆریای باشوور پیرۆزبایی له‌نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆریای باشوور به سه‌رۆكایه‌تیی هان بیۆنگ دوو، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی كۆریای باشوور بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، شاندی میوان پیرۆزباییی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریایان به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تیی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كۆریای باشووریان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای زیاتر پێشخستنیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شاندی میوان بانگهێشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی كۆریای باشوور بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جیا له پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباری دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پیرۆزباییی سهركۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریای باشوور و داوه‌تكردنی به‌رێزیان بۆ سه‌ردانی كۆریا كرد و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووری له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه كه له كاتی بوونی هێزه‌كانی زه‌یتوون و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی كۆریای باشوور له هه‌رێم درووست بوون و هاوكاری و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد.