سوپای ئێران : چەکی نهێنی بێ وێنەمان هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەمریکا و هاوبیرانی
فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی سەر بە سوپای ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە گوتی دوژمن باش دەزانی توانای شەڕکردنی ئێران چۆنە و پێویست بە تاقیکردنەوە ناکات و دووپاتی کردەوە کە سوپای ئێران چەکی نهێنی و بێ ووێنەی هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەمریکا و هاوبیرانی
حەمید ڕەزا سەباحی فەرد گوتی ” لەعنەت و سەرشۆڕی بۆ مافەکانی مرۆڤی ئەمریکا ” و باش بزانن هەرگیز ناتوانن ڕووبەڕووی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بن لە ناوچەکە ، جگە لەو چەکەی هەمانە بۆ بەرگری چەکێکی نهێنی و بێ وێنەشمان هەیە و تایبەتە بە گەلی ئێران
گوتیشی چەکی کاریگەری ئێمە جگە لە چەکە سەربازیەکانمان بریتیە لە ڕۆشەنبیری گیان فیدایی و شەهادەت و یەکگرتوویی و دڵسۆزی و ئەگەر هاتوو دوژمن لە دووری 200 میلی دەریایی لە گەروی هورمز وەستا ئەوە بزانە بەهۆی خۆڕاگری و چەکە کاریگەر و نهێنیەکانمانە