ناکۆکی کەوتە نێوان ڕوحانی و وەزیری نەوتی ئێران

 

 

 

وا دیارە هەڵوێستی حکومەتی ئێران ژەنگ لێدراوە بەهۆی قوڕسایی سزاکانی ئەمریکا ، لەم بارەوە ئەندام پەرلەمانی ئێران ئەبولفەزل ئەبو تورابی  ئاشکرای کرد کەوا ناکۆکی نێوان وەزیری نەوت بێژەن زەنگەنە لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی ئێران ڕووحانی و وەزیری دەرەوە محەمەد جەواد زەریف هەیە لەبارەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران

 

ئەبو تورابی گوتیشی ناکۆکیەکان لە بارەی چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ کۆمپانیا ڕۆژهەڵاتیەکان  و ئاسیاییەکان بۆ فڕۆشتنی نەوت و گازی ئێران دەستی پێ کردووە لە ڕۆشنایی کەمارۆکانی ئەمریکا کە وایکردووە ئابووری ئێرانی خنکاندووە و ئەم ناکۆکیانە بوو وایکرد وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەڕیف داوای دەست لەکارکشانەوە پێشکەش بکات

Back to top button