عریقات دەستی تۆمەت بۆ ناتانیاهۆ درێژ دەكات

 

سائیب عریقات سەركردە لە بزوتنەوەی ئازادی فەلەستین لە لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی دەنگی فەلەستین بنیامین ناتانیاهۆ بە لەباربەری پرسی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ناودەبات و دەلێت هەموو هەنگاوێكی ناتانیاهۆ بۆ كۆتایی هێنانە بە پرسی ئاشتی و لەو ڕوەوشەوە ئەمریكا پشتیوانی لێ دەكات

پێش ئەو لێدوانەی عریقات لایەنی ئیسرائیلی ڕایگەیاند بوو كە فەڵەستینیەكان خوازیاری ئاشتی نین

ماوەی زیاتر لە شەست ساڵە دوو لایەنی ئیسرائیل – فەڵەستین لە بری دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتی و چارەسەر كردنی كێشەكان یەكتری بە پێشێلكاری ئاشتی ناو دەبەن

Back to top button