خواكوڕك ئاشكرای دەكات؛ ئەو ناوانەی لە میدیا بڵاوكراونەتەوە نابنە پارێزگاری كەركوك
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە تاوەکوو ئێستا حزبەکەی لەسەر هیچ ناوێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە
داوای ئەوەی لە سوشیاڵ میدیا و میدیا سێنەرەكانی نزیك لە یەكێتی چەند ناوێك وەك كاندیدی پاڕێزگاری كەركوك بڵاوكرانەوە، سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە خواكوڕك ـی ڕاگەیاند:ئەو ناوانەی لە راگەیاندنەکان بڵاو کراونەتەوە ھیچیان نابنە پارێزگاری کەرکووک، بەتایبەت (خالید شوانی و لیوا جەمال تاھیر).
جەختیشی کردەوە کە ئەو کەسانەی لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گلاون، چانسی گەیشتنیان بە پۆستی پارێزگاری کەرکووک نابێت و سەرکردایەتیی پارتی ئەوانەی ڕەت کردووەتەوە. گوتیشی: ”تائێستا ھیچ ناوێک لە ناوەکان رەزامەندییان لەسەر نەدراوە، چاوەڕوانی ھەردوو شاندی پارتی و یەکێتی دەکەین لەو بارەوە”.