سەركردەیەكی كوردی سوریا خەڵك نەفرەت لە پەیەدە دەكات
خواكوڕك
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان _ سوریا، پەدەكەسێ، خەڵک لە رۆژئاوای کوردستاندا زۆر لە رەفتاری پەیەدە و ئاسایشی پەیەدە بێزاربوونە؛ رۆژانە نەفرەتیان لێدەکەن و بە تەواوەتی پەیەدە بووە بە گروپێکی ملیشیایی و زیان بە کوردان دەگەیەنێت.
نوری بریمۆ ئەندامی سەكردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە رەفتارەکانی پەیەدە و ئاسایشی پەیەدە زۆر بێزاربوونە و نەفرەتیان لێدەکەن، چونکە بە زۆر خەڵکی دەبەنە شەڕ و بە کوشتیان دەدەن و وەک گروپێکی میلیشیایی رەفتار لەگەڵ کورد دەکەن و تەواو بوونەتە میلیشیایی کە زیانی زۆر لە کورد دەدەن.
هەورەها دەشلێت بە ئاشکرا لە رۆژئاوای کوردستاندا بۆ خەڵکی دەرکەوتووە کە پەیەدە چەکی بۆ رژێمی سووریا هەڵگرتووە تا کوردایەتی لەسەر خاکی رۆژئاوای کوردستاندا نەهێڵن.