سەرۆكی هەرێم: كوردستان چاوی لە خوێندكارە ژیر و بەتواناكانە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەمەكانی سەر ئاستی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی خەڵات دەكات و لەنێویشیاندا (زەینەب) ئەو كچە نیقاب پۆشەی لە ماوەی ڕابردوودا لەكاتی ڕاگەیاندنی ناوی یەكەمەكان، بەھۆی گوڕینی شوێنی وەستانی مشتومڕی نایەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، سەرەڕای قەیران و نەهامەتییەكان، بەڵام پڕۆسەی پەروەردە بەردەوامە و خوێندكارە یەكەمەكانیشمان جێگەی ئومێدن.

ڕاشیگەیاند، كە كوردستان چاوی لە دەستی خوێندكارە ژیر و بەتواناكانە و ئاماری ئەمساڵیش دەریدەخات، كە نمرەی خوێندكاران بەرزترە.

سەرۆكی هەرێم داواشی لە دایكان و باوكان كرد، كە منداڵەكانیان لە خوێندن بێبەش نەكەن.

 

Back to top button