بەرپرسێك : فەیاز و مەهەندس لە سەرووی حەشد ماون

 

 

بەرپرسێکی باڵای عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە دووباتی کردەوە کەوا فالیح فەیاز سەرۆکی هەیئەی حەشدی شەعبی و جێکرەکەی ئەبو مەهدی مەهەندس ماون لە سەرووی حەشد و پێشبینی ناکرێ لە ماوەی داهاتوو بگۆردرێن و بڕیارەکانی سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی  دەربارەی حەشد کاراکردنەوەی یاسای حەشدە و هیچی تر نیە

 

گوتیشی لە ماوەی داهاتوو دا  خەڵك چیتر گوێبیستی ناوی ” عەسائیب ،، نوجەباء ،، بودەلاء ،، عەباس ،، ئیمام عەلی ،، زێنەب ،، ئیمام حوجە ،، شیخ ،، حاجی ،، سەید ” نابـن بەڵکو تەنها لیوای .. ؟ فەوجی .. ؟ و نەقیب فلان و ڕائید فلان

 

پاڵپەستۆی سەر حکومەتی عێراق پەیوەست بوو بە وەرگرتنەوەی چەکە قوڕسەکان لە میلیشیای حەشد و قەدەغەی وەرگرتنی خەڵك لە ڕیزەکانیان و ڕاگرتنی جمووجۆڵیان لە ناوچە سنووریەکانی عێراق لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و دوورخستنەوەیان لە سەنتەری شارەکان بەڵام ئەم هەنگاوانە ناتوانن ڕاستیەکان بشارنەوە کە حەشد میلیشیایەکی ئایینیە

Back to top button