فەڕەنسا : ئێران بە لادان لە خاڵە یاساییەکانی  ڕێکەوتنی ئەتۆمی هیچ دەستکەوتێکی نابێت

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وەک کاردانەوەیەک بۆ قسەکانی حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران گووتی : ئێران بە لادان لە خاڵەیاساییەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی هیچ دەستکەوتێکی نابێت . بە گوێرەی قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەم کارەی ئێران تەنیا دەبێتە هۆکاری تەشەنە ستاندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ چووارشەممە وەک کاردانەوەیەک بۆ قسەکانی حەسەن ڕووحانی  ڕای وڵاتەکەی بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ ڕوون کردەوە .

ئەگنس فۆن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ، گرینگی نەدان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە تەنیا دەبێتە هۆی تەشنە ئەستاندنی گرژییەکان و هەر لە ئێستاشەوە دیارەدەکانی ڕەنگی داوەتەوە .

 

ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران گووتی پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێدەکەینەوەو هەرچەندێک خۆام پێمان باش بێت بەرهەمی دێنین .

Back to top button