ئیمام ئۆغلو: تێناگەم بۆچی دەبێـت دەمیرتاش لە زیندان بێت, پێویستە لە زووترین كات ئازادبكرێت
دوای ئەوەی دوێنێ كەمال كلچدار سەرۆكی گشتی جەهەپە داوای لە حكومەتی توركیا كرد كە سەلاحەدین دەمیرتاش ئازادبكرێت و ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبوڵ لەكاتی سەردانیكردنی هەدەپە رایدەگەیاند، تا ئێستا نازانرێت كە دەمیرتاش بۆچی دەست بەسەركراوە, دەبێت بە زووترین كات سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت و لە داهاتووشدا سەردانی دەكەم.
ئیمام ئۆغڵو سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە بارەی دەستگیركردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە رایگەیاندووە:”پێویستە لە زووترین كات دەمیرتاش ئازادبكرێت تێناگەم بۆچی دەمیرتاش لە زیندانە”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەڵێت:” هەوڵ دەدەم سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی جەهەپە بكەم لە زیندانەكەیدا”.