فەیسبوك و ئینستاگرام لەكاركەوتوون, هەردوو كۆمپانیاكە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی كوردستان و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی  فیسبووك و ئینستاگرام, كێشەیەكیان بۆ دروست بووە كە بەكاربەران ناتوانن هەردوو خزمەتگوزاری وێنەو ڤیدیۆكان ببینن.
شارەزایەكی ئەوبوارەش دەڵێت:” كێشەكە دوای كاتژمێرچواری ئێوارە بەكاتی كوردستان لە زۆرترین وڵاتانی جیهان رووبەڕووەی كێشەی پیشان نەدانی وێنە و ڤیدیۆ بووەتەوە, كێشەكە كێشەیەكی تەكنیكی نێو كۆمپانیاكانە بەهۆی ئەو هەماهەنگیەیی بواری وێنەو ڤیدیۆ كە لە نێوان هەردوو كۆمپانیاكە كێشەكە دروست بووە.
خواكوڕك دوای بەدوا داچوون  بۆ كێشەكە بۆی دەركەوت كە هەردوو كۆمپانیاكە هیچ روونكردنەوەیەكیان لە بارەی پەككەوتنی ئەو دوو خزمەتگوزاریە بڵاو نەكردۆتەوە,  رەنگە لە چەند كاتژمێری داهاتوو هۆكاری سەرەكی كێشەكە ئاشكرا بكرێت.
Back to top button