هەنگاوەكانی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك چڕدەبنەوە, شاندێكی نەتەوەیەكگرتوەكان لەو بارەیەوە سەردانی پارتی و یەكێـتی دەكات

 

ئەگەرچی تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیێندراوە بەڵام بە پێی زانیاری میداكان, یەكێتی و پارتی گەشتونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی بۆ دانانی پارێزگارێكی هاوبەشی كورد بۆ كەركووك، كە بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی پارێگای كەركووك دەنگی لەبارەوە بدرێت, پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت بۆ پرسی ئاسایكرندنەوەی دۆخی كەركووك شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی پارتی و یەكێتی دەكات.
رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: لەبارەی ئاسای كردنەوەی دۆخی پارێزگای كەركووك شاندێكی نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی پارتی و یەكێـتی دەكات هەنگاوەكانی ئاسایكرنەوەی دۆخی كەركووك تاوتوێدەكەن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێـتی راشیگەیاندووە:” لە ماوەی رابردوو لە كەركووك چەند كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی نەتوەیەكگرتووەكان لە نێوان پێكهاتەكانی ئەو شارە ئەنجامدراوە, بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو شارە بەشێك لە پۆلیسی فیدراڵی لە كەركوك كشاوەتەوە و بڕیارە سوپای عێراق جێگەیان بگرێتەوە.

Back to top button