مەسرور بارزانی بزانە چی بەیەكێتی لاوانی جیهان گوت
خواكوڕك
لەمیانی پێشوازی كردن لەوەڤدی یەكێتی لاوانی حیهان مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان رایگەیاند كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌كه له شكستی سیستمی سیاسی و نایه‌كسانی له نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه هاتووە لەم لایانەوەی قۆناغ بەقۆناغی خەباتی رزگاری خوازی گەلی كوردستانی شی كردەوە، رایگەیاند پێویسته ئێوه‌ی لاوان له وڵاته‌كانی خۆتاندا له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌تانه‌وه هه‌وڵه‌كانتان زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كانتان به كێشه مێژوویی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه، كه پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له رابردوودا به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد كراون، راست بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ 27/11/2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (خافێر هورتادو میرا) سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا و شاندی یاوه‌ری كرد و رایگه‌یاند، هیوادارم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ببه‌ستن و ویسته‌كانی لاوانی ئه‌وڕووپا و لاوانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تێیدا ره‌نگ بداته‌وه.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه سه‌ربازیی و سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه و كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش تاوتوكرا.
سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا لەدیدارەكەی لەگەڵ راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و گوتیشی: ئێمه شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین.
جێی ئاماژه‌یه شاندی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خته، كه بڕیاره ئه‌مساڵ به دروشمی( پێشمه‌رگه هێزه‌كه‌ی ئاشتی و ئازادی) به به‌شداری سه‌رۆكی لاوانی 14 وڵاتی ئه‌وڕووپی به ئامانجی پشتگیریكردن له پێشمه‌رگه و مافه‌كانی كورد له هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێت.