دوو گۆڤاری ئەمریكی: ئەمریكا 6000 سەرباز دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوینی ئەمساڵ جەنگی ئەمریكا و ئێران روودەدات

لەگەڵ ئالۆزتر بوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و زیاد بوونی فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران و هێڕشكردنە سەر كەشتیە نەوتكێشەكان ئەگەرەكانی رووبەروو بوونەوەی سەربازی ئەمریكا و ئێران زیاتر بووە, دوو گۆڤاری ئەمریكاش لە دوو وتاری جیاوازدا دەنوسن:” ئەمریكا لە هەوڵی ناردنی شەش هەزار سەربازی دیكەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەم ساڵ رووبەڕووی یەكتری ببنەوە”.
گۆڤاری (فارن پالیسی)، لە راپۆرتێكیدا، ئاشكرایكردوە: سەرەڕای ناردنی زیاتر لە 1500 سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست , لە ئێستادا بەرپرسانی ئەمریكا تاوتوێی ناردنی 6000 هەزار سەربازی ئەمریكی دەكەن بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاس, ئەمەش دوای هێڕشی سەر كەشتیە نەوت كێشەكان دێت, بژاردەی رووبەرووبونەوەی سەربازی لە پێشتریش بژاردەیە.

لەلایەكی دیكەوە گۆڤاری (ناشیوناڵ ئێنترێست) راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باس لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات. لەو راپۆرتەدا جیم كران، لێكۆڵەر لەپەیمانگەی بەیكەر بۆ سیاسەتی گشتی، پێشبینی دەكات جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەهاوینی ئەمساڵدا دەستپێبكات.
Back to top button