30 پەرلەمانتاری كوردستان یاداشتێكی ناڕەزایەتی ئاراستەی ئەنگێلا مێركڵ دەكەن

 

پاش ئەوەی راوێژگاری ئەڵمانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند بوو دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان دەبێـتە هۆی نائارامی ناوچەكە لە وەڵامدا ئەمڕۆ 30 پەرلەمانتاری كوردستان یاداشتێ:ی ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی مێركل لە رێگای كونسولخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان بۆ راوێژكاری ئەڵمانیا دەنێرن.

كاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: “ئەمڕۆ یاداشتێكی ناڕەزایەتیمان لەڕێگای باربارا شوماخەر جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا لە ھەرێمی كوردستان ئاراستەی ئەنگێلا مێركڵ كرد, وەك هەڵوێستێك بەرامبەر ئەو لێدوانەی لە بارەی دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بۆ میدیایەك دابووی”.

ئەو پەرلەمانتارەی لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو و رەوەندی كوردی دەشلێت ” لە یاداشتەكەدا كە داوای پشتگیری ئەڵمانیامان كرد بۆ مافەكانی گەلی كوردستان هاوشێوەی شەڕێ‌ داعش كە نامەكەمان بە زمانی ئینگلیزی نوسی بوو”.

Back to top button