تەقە لە سەرۆکی شارەوانی هەلەبجە دەکرێت

 

لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبونەوەی سەرپێچیەکان لە سنوری شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی بە هاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی سەرپێچی دەستیانکرد بە هەڵمەتێکی ڵادان و تێکدانی شوێنی ئاژەڵ بەخێوكردن، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە کە لەکاتی هەڵمەتەکە لەلایەن هاوڵاتیەک تەقیان لێکراوە.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی ھەڵەبجە رایگەیاند: ” پاش بڕیاری تێکدانی ئەو شوێنانەی لە نێو شار ئاژەلی تێدابەخێو دەکرێت ئەمڕۆ دەستمانکرد بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بەڵام لەکاتی ڕوخاندنی ئەو شوێنانە لە لایەن خاوەنی شوێنێک تەقەمان لێکرا”.

سەرۆکی شارەوانی هەلەبجە گوتیشی: “دوای رووداوەكە تەقەكەرەكە دەستگیر كرا و درایە دادگا”.

Back to top button