پێنچ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی بەسەر توڕەبونتدا زاڵ بیت

زۆر جار لە کاتی توڕەبوندا هەنێک هەڵسوکەوت و ڕەفتار دەکەین کە دواتر پەشیمان دەبین لێیان خۆزگە بە نەکردنی دەخوازین، ماڵپەڕی Mayoclinic هەندێک ڕێنمایی بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی زو توڕە دەبن کە چۆن وابکەن بەسەر توڕەییاندا زاڵ ببن.

یەکەم: بیر بکەرەوە پێش ئەوەی قسە بکەیت، بۆ ئەوەی دواتر پەشیمان نەبیت لەو قسانەی کە کردوتە.

دووەم: لەبیرت بێت کە ئەم دۆخە کاتیەو تێدەپەڕێت.

سێیەم: هۆکاری توڕەبونەکانت بزانە، بۆ ئەوەی لەو هۆکارانە دور بکەویتەوە کە هۆکارن بۆ توڕەبونت.

چوارەم: رۆژانە راهێنان ئەنجام بدە و وەرزش بکە.

پێنجەم: ئەوە بزانە کە تورەبون کێشەکان چارەسەر ناکات بۆت، بەڵکو بەردەوامی پێدەدات.

Back to top button