پێنج هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن واله منداڵ ده‌كات به‌رده‌وام بگرى
وه‌ك ده‌زانین زۆربه‌ى منداڵ له‌ته‌مه‌نى سه‌ره‌تاى له‌دایك بوونییه‌وه زۆر ده‌گرى هه‌تا ده‌گاته ساڵێكیش ، زۆرجار دایكان و باوكان توشى بێزارى ده‌بنه‌وه به‌هۆى زۆر گریانى منداڵه‌كه‌یانه‌وه .
دیاره زۆر گریانى منداڵیش خۆى له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه :-
- برسى : منداڵ به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌ده‌ى زۆر بچووكه زۆر كه‌م ده‌خوات ، هه‌ربۆیه هه‌ست به‌تێربوون ناكات و برسى بوونى واى لێ ده‌كات به‌رده‌وام بگرى .
- خۆ پیس كردنى منداڵ: منداڵ ته‌ڕ بێت یان خۆى پیس كردبێت ڕقى له‌وه ده‌بێته‌وه هه‌ربۆیه زۆر ده‌گرى له‌م باره‌دا.
- خه‌وتنى منداڵ: زۆربه‌ى منداڵ دواى شیرخواردن ئاره‌زووى خه‌و ده‌كات ، و ئاره‌زوو ده‌كات دایكى بیخه‌وێنێت .
- ئازار و غازات : بوونى ئازار و غازات له سكى منداڵدا هۆكارێكه بۆ گریانى .
- گه‌رما و سه‌رما : هه‌ست كردنى منداڵ به گه‌رما و سه‌رما هۆكارێكه بۆ زۆر گریانى