پاریس سانجێرمان دەستبەرداری نێیمار نابێت

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی مەرجیان هەیە بۆ گەرانەوەی نێیمار داسیلڤای هێرشبەری یانەكەیان بۆ یانەی بەرشەلۆنەوە.

ئەو رۆژنامە فەرەنسیە رایگەیاندوە كە كارگێری یانەی پاریس سانجێرمان مەرجی نوێیان هەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و داوای یاریزانێك بڕێك پارەی زۆر دەكەن بۆئەوەی ئەو هێرشبەرە بگەرێتەوە بەرشەلۆنە.

رۆژنامەكە خواستی بەرپرسانی یانە فەرەنسییەكەی ئاشكراكردوە كە لەبەرامبەر دەستبەرداربونیان لە نێیمار داوای كۆتینیۆ و 170 ملیۆن یۆرۆ دەكەن، گەر بێت و یانەی بەرشەلۆنە داواكەیان جێبەجێنەكات ئەوانیش ئامادەنین گواستنەوەكە ئەنجام بدەن.

ئەم داواكارییەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە قورسە، چونكە گواستنەوەی كۆتینیۆ 150 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە كەتەلۆنییەكە كەوتوەو بەو مەرجەی پاریس بێت گواستنەوەی نێیمار 320 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەكەوێت.

Back to top button