دانی ئه‌لڤیس به‌رگری له‌ میسی ده‌کات

له‌ یاری کلاسیکوی زه‌ویدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

به‌رازیل له‌و یارییه‌دا توانی به‌ ئه‌نجامی دووگۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وتن تۆماربکات و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ یاری کۆتای پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکای 2019.

له‌ دوای ته‌واوبوونی یارییه‌که‌ش دانی ئه‌لڤیسی کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌م شێوه‌یه‌یه‌ به‌رگری له‌ لیونیل مسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌کات.

دانی ئه‌لڤیس :  ئه‌گه‌ر ئێمه‌ توشی شکست بووینایه‌ ئه‌وا هه‌موومان لێی به‌رپرس بووین ، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ میسی زۆر زه‌حمه‌ته‌ چونکه‌ ئه‌و باشترینی جیهانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو شکسته‌کان بۆ میسی ده‌گێڕنه‌وه‌ .

ئه‌لڤیس : من هاوڕام له‌گه‌ڵ میسی که‌ ناوبژیوانی یارییه‌که‌ باش نه‌بوو بۆیه‌ پێموایه‌ ڕه‌خنه‌کانی میسی له‌ ناوبژیوان له‌ جێی خۆیدا بوو .

له‌ یارییه‌که‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ ناوبژیوانی یارییه‌که‌ گرت به‌وه‌ی که‌ دوو لێدانی سزای بۆ ئێمه‌ هه‌ژمار نه‌کردوه‌ .

Back to top button